بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئێران لێدوانە دەستێوەردانانە و فریودەرانەکانی بەرپرسانی ئەمریکی هاوپەیوەن دبە گۆرانکاریە ناوخۆییەکانی ئێرانی ئیدانە کردووە و ئەوەی نیشانەیەکی ڕوون لە درێژەی ڕقی دەوڵەتی ئەمریکا لە گەلی گەورەی ئێران دەزانێت. ئەو جۆرە هەڵوێستانانە نە بە هۆی دڵسۆزی بۆ گەلی ئێران، بەڵکوو لە درێژەی سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار و هەڕەشە و دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ئێران و بە ئامانجی هاندان بۆ توندوتیژی و تیرۆریزم و دروست کردنی ئاژاوە و نائەمنی لە وڵات دەگرێتە پێش.
کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێی دەستووری خۆی ناڕەزایەتیە ئاشتیخوازانەکان بە فەرمی دەناسێت و هەموو هەوڵی خۆی دەدات بۆ شوێنگیری کردنی داواکاریە ڕەواکانی خەڵک لە چوارچێوەی یاساکان. بەم پێیە وێڕای جەخت لەسەر گرینگایەتی گرتنە پێشی هەوڵی پێویست بۆ کەم کردنەوەی کێشە ئابووریەکان، ڕوونی دەکاتەوە کە بەشێکی گەورەی ئەو کێشەگەلە بەهۆی شەڕی تەواوی ئابووری و دارایی ئەمریکا لە دژی گەلی ئێران لە چوارچێوەی گەمارۆ نایاسایی و ستەمکارانەکانە.
ئەوەی کە ئەمڕۆ لەلایەن ئەمریکاوە لە دژی ئێران گیراوەتە بەر بەس شەڕی ئابووری نییە بەڵکوو پێکهاتەیەک لە شەڕی دەروونی مێدیایی و بڵاو کردنەوەی هەواڵی درۆ و هەڕەشە بۆ دەستێوەردانی سەربازی و هاندان بە توندتیژی و تیرۆریزمە کە هەموویان دژی بنەماکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و بنەماکانی مافی مرۆڤە.
وە وەزارەتخانە هەروەها لەسەر زەروورەتی سەرەنجی جیدی کۆمەڵگا جیهانی بە چییەت نایاسایی و دژە مرۆیی هەوڵە تاک لایەنەکان و گەمرۆ ئابووریەکانی ئەمریکا لە دژی گەلی ئێران جەخت دەکات و داکۆکی دەکات کە ئەو گەمارۆگەلە ڕاستەوخۆ مافی مرۆیی بژێوی و ژیانی ڕۆژانەی ئێرانیان کردووەتە ئامانج و نیشانەی ڕوونی جەنایەتە دژە مرۆییەکانە.
گەلی گەورەی ئێران هەر ئەو جۆرە کە لە درێژەی مێژووی پڕ لە هەوراز و نشێوی خۆیدا نیشانی داوە بە وشیاری و پشت بەستن بە میراتی ڕیشەداری ئێرانی ئیسلامی و تۆکمە کردنەوەی یەکگرتوویی نەتەوەیی لەگەڵ دەستێوەردانە ئاژاوەگێرانەکانی بیانیەکان بەرەوڕوو بووەتەوە و ئیزن نادات سیاسەتە دەستێوەردانانە و هەڵسوکەوتە دوژمنانەکانی ئەمریکا سەروەری نەتەوەیی و سەربەخۆیی ئێران خەوشدار بکاتەوە.
Your Comment